لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
وێبڵاگی دۆستان
|
|
"سه‌ددام لێره منداڵێكی هاروهاج بوو، دایكیشی ماسییه‌كی دزی"
ئا: سه‌ڵاح سالار
فۆتۆ: سه‌نگه‌ر سالار
ئه‌م مانگی تشرینی دووه‌مه، شاری سلێمانی ته‌مه‌نی ده‌بێت به (226) ساڵ، پاش ئه‌وه‌ی ئیبراهی پاشای بابان شاریی سلێمانی دروست كرد، رۆژی 14/11/1784 پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی (بابان)ی له (قه‌ڵاچوالان)ه‌وه گواسته‌وه بۆ شاره نوێكه. سلێمانی سه‌رده‌مێك پایته‌ختی حكومه‌تی كوردستان و قۆناغێك شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و ئێستاش پایته‌ختی رۆشنبیریی كوردستانه.
ئه‌كره‌می مه‌حموودی ساڵحی ره‌شه، كه له دایكبووی ساڵی 1936ی گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندییه، تا ئێستا دوو به‌رگی كتێبی شاری سلێمانی له چاپ گه‌یاندووه، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی نووسینی كتێبه‌كه‌یه‌وه ئه‌و بۆ دوالاپه‌ڕه‌ی (كۆمه‌ڵ) وتی: له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان ده‌ستم كرد به كۆكردنه‌وه‌ی ناوی شۆفێره‌كان و پاشان دارتاشه‌كان و پیشه‌وه‌ره‌كانی تر، ئیتر دكتۆر عیززه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ، كه هاوڕێی منداڵیی و زاواشمه پێی وتم: كاكه ئه‌مه كتێبێكه و به هاندانی ئه‌و كردم به كتێبی شاری سلێمانی، له یادی دووسه‌د ساڵه‌ی شاری سلێمانییدا ساڵی 1984 چاپم كرد". درێژه‌ی بابه‌ت... |
,13:54
,
2010/11/3 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
|
گفتوگۆ: هانی ئه‌لعامری
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@hotmail.com
ئه‌م گفتوگۆیه له بنه‌ڕه‌تدا رۆژنامه‌ی (الشرق)ی قه‌ته‌ریی رۆژی 23/10 له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه سازی داوه‌و لیستی عێراقییه‌ش ده‌قه‌كه‌یان بۆ ئیمه‌یله تایبه‌تییه‌كه‌ی من ناردبوو، ئێمه‌ش به‌حوكمی گرنگیی به‌كه‌مێك كورتكردنه‌وه‌وه وه‌رمانگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی درێژه‌ی بابه‌ت... |
,10:28
,
2010/10/28 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
سه‌نگه‌ر سالار
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتی (سوێد) كۆتایی پێهات و سه‌رئه‌نجامه‌كانیش پێیان وتین: (5) كورد، كه سه‌ر به هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانن توانییان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و ببن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی (سوێد)، ئه‌مه‌ش گه‌شبینییه‌كی باشی بۆ كورده‌كانی هه‌نده‌ران و ئه‌وانی نیشته‌جێی وڵاتانی خۆشیان وه‌دی هێنا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (هیوا كاردۆیی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی رۆژئاوای سوێد له لیستی سۆسیال دیموكراته‌كان، له وڵاتی سوێده‌وه تایبه‌ت بۆ (كۆمه‌ڵ) له گفتوگۆیه‌كدا تیشكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرسه‌و گرنگیی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌كوردانه باشتر روون ده‌كاته‌وه درێژه‌ی بابه‌ت... |
,15:07
,
2010/9/30 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
|
گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
سه‌نگه‌ر سالار
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتی (سوێد) كۆتایی پێهات و سه‌رئه‌نجامه‌كانیش پێیان وتین: (5) كورد، كه سه‌ر به هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانن توانییان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و ببن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی (سوێد)، ئه‌مه‌ش گه‌شبینییه‌كی باشی بۆ كورده‌كانی هه‌نده‌ران و ئه‌وانی نیشته‌جێی وڵاتانی خۆشیان وه‌دی هێنا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (هیوا كاردۆیی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی رۆژئاوای سوێد له لیستی سۆسیال دیموكراته‌كان، له وڵاتی سوێده‌وه تایبه‌ت بۆ (كۆمه‌ڵ) له گفتوگۆیه‌كدا تیشكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرسه‌و گرنگیی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌كوردانه باشتر روون ده‌كاته‌وه درێژه‌ی بابه‌ت... |
,15:07
,
2010/9/30 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@hotmail.com
هه‌فته‌ی پێشووتر دادگای كه‌تن له شاری هه‌ولێری پایته‌خت سزای گۆڤاری (گوڵان) و سه‌رنووسه‌ری پێشووی ده‌ركرد، كه بریتیی بوو له غه‌رامه‌كردنی گۆڤاری نێوبراو به بڕی پێنج ملیۆن دینار و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌شی به دوو ملیۆن، ئه‌مه‌ش له بریتیی تاوانی ناوزڕاندن و سووكایه‌تییكردن به كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و ئه‌میری كۆمه‌ڵ (مامۆستا عه‌لی باپیر).
ئه‌م هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی جددی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڤاری (گوڵان) پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ری ده‌كات، كه خۆی حزبی حاكمه، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش گرنگتر ته‌وقیتی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دادگابوو، چونكه حاڵی حازر میدیا و ده‌سته‌ڵات له كیشمه‌كێشمێكی عه‌جیب دان، پاشانیش رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لێ به‌ده‌ربێت، هیچكات هێنده‌ی ئێستا بازاڕی رۆژنامه‌نووسیی كوردیی په‌رێشان و شه‌پڕێو نه‌بووه، بۆیه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای كه‌تن له شاری هه‌ولێر نیگه‌رانیی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌و كه‌سیش وا حاڵی نه‌كرا كه ئه‌مه دژی ئازادیی رۆژنامه‌نووسیی و ئازادیی بیروڕا و وتنه. درێژه‌ی بابه‌ت... |
,09:40
,
2010/8/18 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@gmail.com
جاران پیره‌پیاوه‌كان هێنده به شێوه‌یه‌كی گه‌وره ته‌ماشای سه‌رۆكه‌كانیان ده‌كرد كه به باوكی میلله‌ت ناویان ده‌بردن، بیرم دێت موناقه‌شه له نێوان پیاوه‌كاندا رووی ده‌دا كه ئه‌وكات من منداڵ بووم، ده‌یانوت نابێت سه‌رۆك له وڵاته‌كه‌ی خۆی ژن بهێنێت چونكه ئه‌و باوكی میلله‌ته‌و كچانی وڵاته‌كه‌ش وه‌ك كچی خۆی وان، ده‌بێت له وڵاتێكی دیكه ژنبهێنێت، یان ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆك ژن بهێنیت، ئه‌وان به‌و شێوه‌یه سه‌یری سه‌رۆكه‌كانیان ده‌كرد. درێژه‌ی بابه‌ت... |
,14:36
,
2010/8/4 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵوێسته بوێرانه‌كانی ئه‌ردۆگان و سیاسه‌ته راشكاوانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل و كه‌وتنه سه‌رپێی بڕیاره‌كانی توركیا له به‌رانبه‌ر بڕیار‌و پرۆژه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، خه‌ونی عوسمانییه‌كی نوێی هاوچه‌رخی وه‌ده‌رخست له ئه‌دای كار‌و پلانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیادا، بۆ قسه‌و باسی زیاتر له‌و چواچێوه‌یه‌دا ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێز (مامه‌ند رۆژه) پسپۆڕ له سیاسه‌ت و كاروباری توركیادا ئه‌نجام دا.
درێژه‌ی بابه‌ت... |
,11:44
,
2010/6/14 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
سه‌ڵاح سالار
مه‌ڵبه‌ندی (5)ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی ره‌سمیی یه‌كگرتوودا بڵاو بووه‌ته‌وه، باس له راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی 13 /5 / 1987ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور ده‌كات.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا (5)جار ناوی هه‌ڵه‌بجه‌و (5)جار ناوی خورماڵ ده‌بات، به‌ڵام ته‌نیا یه‌كجاریش ناوی شارۆچه‌كه‌ی سه‌یدسادق نابات، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و راپه‌ڕینه له سه‌یدسادقه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو پاشان شارۆچكه‌كانی: سیروان و خورماڵ و هه‌ڵبه‌بجه گرته‌وه، له سه‌یدسادق چه‌ند كه‌س شه‌هید كران و برینپێچێك به ناوی جه‌مال كه خه‌ڵك پێیان ده‌وت دكتۆر جه‌مال هه‌ر به زیندوویی سوتاندیان و له‌تیف ناوێكیشیان به دیار چاوی كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و شه‌هیدیان كرد.
پاشان بڕیاری وێرانكردنی گه‌ڕه‌كی (حه‌سار)یان ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر به هه‌وڵی شێخ عه‌بدولقادری چوێسه نه‌بوایه نیوه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌یان ده‌ڕووخاند.
به‌داخه‌وه یه‌كگرتووش وه‌ك لایه‌نی ده‌سه‌لات سته‌م له‌و شارۆچكه سته‌مده‌یه ده‌كات و به ره‌وای نازانێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی سه‌یدسادق ببات و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی راپه‌ڕین به‌رپا كرا سه‌یدسادقییه‌كان نووستبن.
ئه‌مه زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانییه و به سه‌د به‌یاننامه‌ش قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، چونكه مانای ئه‌وه‌یه له نێودڵی ئه‌واندا حسابێك بۆ ئه‌و شاره نه‌كراوه، ئیدی ته‌ئویلكردنی دوایی پولێك ناهێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پێجی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه. كه له سایتی ئه‌و حزبه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.درێژه‌ی بابه‌ت... |
,14:16
,
2010/5/13 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
عێراق و ئاریشه‌كانی
دووشه‌ش خه‌ریكه ده‌تۆپێت!
سه‌ڵاح سالار
له‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق پێكهێنرا تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ، به هه‌ردوو سیستمه پاشایی و كۆمارییه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م وڵاته له قه‌یران و كێشه‌دا نغرۆ بووه‌و وه‌ك كه‌سێكی مه‌له‌نه‌زان وایه له ده‌ریایه‌كدا نوقم بووبێت و كه‌سانی دیكه‌یش به ناوی كۆمه‌ككارییه‌وه هێنده‌ی دیكه وه‌ژێر ئاوی بنێن.
عێراق له‌سه‌ره‌تای له دایكبوونییه‌وه به نه‌خۆشییه‌كی زكماكه‌وه هاتووه‌ته سه‌ر كۆڕی ژیان، كێشه‌ی كورد و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دی و قه‌یرانی مه‌زهه‌بی و ناكۆكیی دراوسێكان و مه‌سه‌له‌ی سنوور و ته‌ماحی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی له‌لایه‌ن داگیركارانییه‌وه نه‌یانهێشتووه ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، پاش پڕۆسه‌ی داگیركارییه نوێیه‌كه‌ش قه‌یرانه‌كان قوڵتربوونه‌وه و به‌رده‌وامیش روو له زیاد بوونن.
درێژه‌ی بابه‌ت... |
,00:35
,
2010/5/1 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
راپۆرت: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
پاش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لیستێك نه‌یتوانی رێژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌ت رووی له‌م وڵاته‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و رۆیشتنی شاندی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌و وڵاتانه كاره‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد.
درێژه‌ی بابه‌ت... |
,13:26
,
2010/4/22 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
راپۆرت: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@hotmail.com
سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، به تایبه‌تی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان لێوانلێوه له دیكتاتۆری و ناعه‌داله‌تی و كوده‌تای سه‌ربازیی، گۆڕین و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سته‌ڵات یان كوده‌تایه، یان مه‌رگ، ئیدی به ده‌گمه‌ن جۆرێكی دیكه‌ی تێدابێت مه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌خۆشیی بێت، كه ئه‌مه‌شیان زۆر كه‌مه، حوكمی بنه‌ماڵه باڵی به‌سه‌ر فه‌مانڕه‌واییكردندا كێشاوه، ته‌نانه‌ت وڵاته كۆمارییه‌كانیش له‌و ئاریشه‌یه بێبه‌ش نین.
ئێمه ماوه‌یه‌كی كه‌ممان له ته‌مه‌نی حكومه‌تداریی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به نموونه وه‌رگرتووه، له‌و ته‌مه‌نی فه‌رمانڕه‌واییكردنانه‌یاندا زۆرشتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و نامۆ روویانداوه، هه‌یه (47) ساڵ كورسیی ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بووه، له به‌رانبه‌ردا سێ مانگ و یه‌ك مانگ و نۆ رۆژ و ته‌نانه‌ت شه‌ش رۆژیمان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌یه له ته‌مه‌نی (17) ساڵییدا كورسییه‌كه‌ی به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه، هه‌یشه له (81) ساڵییدا كورسییه‌كه‌ی بۆ بووه‌ته میرات.
درێژه‌ی بابه‌ت... |
,13:14
,
2010/4/5 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
كورد و دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@hotmail.com
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گۆڕانێكی گه‌وره‌ی له نه‌خشه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌دا هێنایه گۆڕێ كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتر نه‌یكردبوو، به‌جۆرێك ریزبه‌ندیی حزبه‌كانی ئاڵوگۆڕ كرد، ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن داری دا به رۆحی ئه‌و حزبه زلهێزانه‌دا كه پێیان وا نه‌بوو چرای چاه‌رنووسیان به‌و جۆره روو له كزیی بكات، له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ده‌نگه‌كان، گه‌وره به‌رپرسه‌كان له پێش حزبه‌كانی دییه‌وه هاواریان لێ به‌رزبووه‌وه. بۆیه ده‌كرێت بڵێن موعاده‌له‌ی سیاسیی و كڵافه‌ی نه‌خشه‌ی وڵاتانی دیكه‌یشی ههڵوهشاندهوهدرێژهی بابه‌ت... |
,17:09
,
2010/3/31 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@hotmail.com
جاران پیره‌ژن و پیره‌پیاوه‌كان نووقڵانه‌یان بۆ هه‌ندێك وشه‌و ژماره‌و رووداو لێده‌دا، بۆنموونه له‌كاتی سه‌فه‌ركردندا یه‌كێك پژمه‌یه‌كی لێبدایه ده‌یانووت: سه‌بری هێنا سه‌فه‌ره‌كه ناكه‌ین، شه‌ڕێكمان دێته‌ڕێ، ئه‌گه‌ر پژمه‌كه ببوایه به دوو، ده‌یانوت جه‌ختی لێدا خێرمان دێته‌ڕێ و به شادمانییه‌وه ده‌چوون بۆ گه‌شت و كاروانه‌كه‌یان، له ژماره‌شدا زۆر شتیان به‌كار ده‌هێنا، یه‌كێك له‌و ژمارانه‌ی چاره‌ی ره‌شبوو، ژماره (13)ی داماو بوو، ئیتر ده‌نگی بایه‌قووش و هاتنی كه‌روێشك و رێوی بۆ سه‌ره‌ڕێگه‌ی رێبواران با بوه‌ستێت، كه ئه‌و دوانه‌ی دواییش وه‌ك پژمه‌كه‌ی پێشوو حساباتی جیایان بۆ ده‌كرا.
درێژه‌ی بابه‌ت... |
,11:12
,
2010/3/16 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
خۆكاندیدكردنی مامۆستا عه‌لی باپیر، وه‌ك كاندیدكردنی كه‌سێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ نییه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ناوه‌نده سیاسیی و رۆشنبیرییه‌كه‌دا دایه‌وه، باشترین شتیش ئه‌وه‌یه مرۆ خۆی پێناسه‌ی كار‌و به‌رنامه‌ی خۆی بكات، نه‌ك له‌سه‌ر زمانی كه‌سانی دیكه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر شی بكرێته‌وه، له‌مڕوانگه‌یه‌و ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی بپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و كاندیدی ژماره (1)ی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ژماره (352) ئه‌نجام دا.
درێژه‌ی بابه‌ت... |
,01:36
,
2010/3/6 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
"هه‌ركه‌س له‌هه‌ر ئاستێكدا ده‌رگای سووكایه‌تیكردن به رووی هه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامییدا بكاته‌وه، ئێمه وه‌ك سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ته‌به‌ڕای لێده‌كه‌ین"
راپۆرت: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
هه‌ر به‌یانییه‌ك به بازاڕدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت، كۆمه‌ڵێك گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ی گه‌لاوێژی ده‌بینیت، كه زۆرێك له‌كاره‌كانیان شكانی كه‌سایه‌تییه‌كان و درز‌و كه‌لێنكردنه نێو برایه‌تیی و ته‌بایی لایه‌نه‌كانه، ئه‌م نه‌خۆشینه دووچاری مسوڵمانانیش بووه، كه له راستییدا نه‌ده‌بوو وابوایه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر له‌سه‌ر گرنگیی برایه‌تیی نێوان ئیسلامییه‌كان و هه‌ر وه‌ها ده‌رخستنی ترسناكیی و گوناهی پێچه‌وانه‌كه‌یشی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌مان هێنایه ئاخافتن.
درێژه‌ی بابه‌ت... |
,21:19
,
2010/3/5 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@hotmail.com
له كوردستان یه‌كێك له‌و دروشمه بریقوباقانه‌ی به‌رده‌وام به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا ده‌به‌خشرێته‌وه و به‌هۆی زۆر وتنه‌وه‌ی وه‌ك قه‌وانێكی سواوی لێهاتووه، زاراوه‌ی (دیموكراسی)یه، به‌هه‌ر یه‌كێك له بانگه‌شه‌كارانیشی بڵێیت: ئه‌رك نه‌بێت پێناسه‌یه‌كی دروشمه‌كه‌تمان بۆ بكه، یه‌كێك له پێناسه باوه‌كانی كه (حوكمی گه‌ل بۆ گه‌ل)ه، ده‌كات به كاڵای باڵای. درێژه‌ی بابه‌ت... |
,19:43
,
2010/3/2 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
قسه‌یه‌كی دی له نێوان كۆمه‌ڵ و سه‌له‌فییه‌كان
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
ئه‌گه‌ر دوو ره‌وت به ته‌ریبی، یان به نزیكی له بیر‌و بۆچوونه‌كانیان پێكه‌وه رێگا ببڕن، شتێكی ئاساییه قسه‌یان له‌یه‌ك به‌رز ببێته‌وه، مادام وه‌ك پێشینان ده‌ڵێن: «هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه بانه»، ئیدی نایه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ندێك جیاوازیی ئێسقانی یه‌كدی بشكێنین، به‌ڵام نه ئیسلام و نه لۆژیكی عه‌قڵ ناڵێت وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌ینه‌وه‌و وه‌ك یه‌ك قسه بكه‌ین، زۆرجار وتراوه: یه‌كڕیزیی نه‌ك یه‌كبیریی، ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له بواری باوه‌ڕی ئیسلامه‌تی نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم بیروبۆچوونه. درێژه‌ی بابه‌ت... |
,12:15
,
2010/2/21 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
سه‌روه‌ریی عێراق و دۆسێی دوورخراوه‌كان
راپۆرت: سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
ره‌تكردنه‌وه‌ی به لێشاوی ناوی كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، گێژاوێكی دروستكرد و گرفتێكی گه‌وره‌ی خسته به‌رده‌م پڕۆسه‌كه، به‌ڵام بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دوورخراوه‌كان به‌هه‌مان لێشاو، لایه‌نێكی دیكه‌ی كێشه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد، پرسیارێكی زل قوت بووه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌عسیی نیین بۆ دوور خرانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌عسییشن بۆچی گه‌ڕێنرانه‌وه؟! درێژه‌ی بابه‌ت... |
,23:23
,
2010/2/14 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
سه‌ڵاح سالار
salahsalar@yahoo.com
چه‌ند رۆژێكی دیكه گه‌لانی ئێران یادی (31)ساڵه‌ی شۆڕشه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی خۆیان پێی ده‌ڵێن: "ئینقلابی ئیسلامیی"، یاخود بیره‌وه‌ری (22)ی به‌همه‌ن. ئه‌و شۆڕشه ئه‌گه‌ر چی شۆڕێكی نێوخۆیی ئێرانه، به‌ڵام ده‌كرێت خه‌ڵكی دیكه‌یش قسه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌رچی پێگه‌ی شۆڕشه‌كه ناوه‌كییه، به‌ڵام به رووی ده‌ره‌وه‌شدا خاوه‌نی هێزێكی ده‌ره‌كییه، ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵه خاڵێكی هاوبه‌شی وه‌ك: دراوسێیی، هاوئایینی و هاوده‌ردیی و .. تد. درێژه‌ی بابه‌ت... |
,15:14
,
2010/2/5 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
دواتر | په‌ڕه 1 له 2
| پێشوو
|